Daxûyanî û zelalkirinNûçeyên tevgerê

پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

بۆ خوشک و برایانمان لە هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، کە پێکهاتووە لە:

▪︎ پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
▪︎ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
▪︎ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (پ.د.ک-I)
▪︎ ڕێکخراوی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (SAZÛMAN)
▪︎ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (کۆمه‌له)

سڵاوی برایانەمان:

خۆشحاڵین بە بۆنەی گەیشتنتان بە ڕێککەوتنی هاوپەیمانی لە نێوان پێنج لایەنەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی و پێزانینمان ئاراستەتان دەکەین. ئەم هەنگاوە مێژووییە گوزارشت لە ئاستێکی بەرزی هۆشیاری سیاسی و تێگەیشتنێکی قووڵ لە ئاستەنگەکانی ئەم قۆناغە و وەڵامدانەوەی دڵسۆزانە بۆ خواستەکانی گەلی کوردمان لە کوردستانی ئێراندا دەکات.

ئەم ڕێکەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە لە خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد لەو ناوچەیە بەنرخە، کە زیاتر لە هەشت دەیە لەمەوبەر شوێنی لە دایکبوونی کۆماری کوردستان بوو له شاری مه‌هاباد .
ڕەنگدانەوەی هەستکردن بە بەرپرسیاره‌تی نەتەوەیی و ڕۆحی یەکگرتوویی و یەکڕیزی و یەکەمایەتیدان بە چاکەی گشتی بەسەر ڕەچاوکردنی حزبایەتیدا. هەروەها پەیامێکی بەهێزی ئومێد بۆ گەلی کوردمان دەنێرێت و دووپاتی دەکاتەوە کە یەکگرتوویی بەهێزترین ئامرازی بەرگریکردنە لە مافە ڕەوا نەتەوەیی و دیموکراسییەکانیان. جگە لەوەش ئەم هەنگاوە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئاستی سیاسی گەلەکەمان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خۆیان، هەروەها بۆ کارکردن بۆ ئایندەیەکی دادپەروەری و روومه‌ت و ئازادی.

وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی خۆمان بەم هەنگاوە نیشتمانییە پیرۆزە، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ دووپات دەکەینەوە و دەستخۆشی لەو هەوڵانە دەکەین کە ئێوە داویانە بۆ گەیشتن بەم رێکه‌وتنه مێژووییە. هیوادارین ئەم هاوپەیمانییە هەموو هێز و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیش یەکبخات، و وەک خاڵی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هەماهەنگی و خه‌باتی هاوبەش، لە خزمەت دۆزی روای گەلەکەماندا بێت. هەروەها ڕۆڵی ئێوە لە ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی ئێراندا بەهێزتر دەکات، بەشداری لە ڕزگارکردنی گەلی ئێران لە ڕژێمی پاوانخواز و تیۆکراتی سته‌مکار دەکات و بناغەی نیشتمانێکی فه‌ره‌پیکهات وفیدرال دادەنێت.

لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە بۆ سەرکەوتن لە هەوڵەکانتان بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردمان و هەموو گەلانی ئێران و ناوچەکە.

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و پێزانین.

٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦

دەستەی کارگێڕی
لە بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کوردستان لە سوریا

Related Articles

Back to top button